ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەللادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كه‌م.
پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەللادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كه‌م. ئەم بڕیارە سەرکەوتن و جێبه‌جێبوونى دادپەروەری و لانى كه‌مى دڵدانه‌وه‌ى کەسوکاری ئەنفالکراوانه. دەستخۆشی لە دادوەران، پارێزەران، شایەتحاڵە بوێرەکان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوكار بوون له گه‌یاندنى تاوانبار به سزاى یاسایى.
سزادانی ئەم تاوانبارە دوای چەندین ساڵ، پەیامێکی ڕوونە کە تاوانەکانی جینۆساید و دژی مرۆڤایه‌تى، ده‌رهه‌ق به گەلی کوردستان، هەرگیز کۆن نابن و دەستی دادپەروەری هەر دەگاتە تاوانباران. ئەمڕۆ جارێکی تر سەلمێنرا کە ئیرادەی ماف و ژیان، لە هەموو ستەم و دڕندەیییەک بەهێزترە.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵى ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌ویى قوربانییانى ئه‌نفال بكاته‌وه كه دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به جینۆساید ناساندوویه‌تى.
یادی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان هەمیشە بەرز و گیانیان شاد و ئاسووده بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان