هه‌ولێر-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "كه‌مترین ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌سه‌ر ئاستی عێراق لە هه‌ولێر تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی له دانوستانین بۆ ئه‌وی ڕووپێوێكی خێرا ئه‌نجام بده‌ین."
سیروان محه‌مه‌د، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵ له‌باره‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری بڵاوی كردووەته‌وه ئاماری ساڵی ڕابردوون، به‌پێی ئاماره‌كه كه‌مترین ڕێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌ولێر تۆمار كراوه له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی له دانوستانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رپرسه و هاوكارن له ده‌ركردن و دیاریكردنی هێڵی هه‌ژاری، خه‌ریكین له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكه بۆ ئه‌نجامدانی ڕووپێوێكی دیكه نه‌ك بۆ دیاریکردنی هێڵی هه‌ژاری، به‌ڵكوو بۆ زانینی دوا نیشانده‌ره‌كانی هه‌ژاری له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان."
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان گوتیشی" ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان نه‌كرێت، ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراقه، چونكه ڕووپێوێكی خێرایه و دواجار له ساڵی 2018 به‌ڕێوه‌چووه، ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی ڕووپێوه گه‌وره‌كه له ساڵی 2024 ئه‌نجامدرا، ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامه‌كانی ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ڕێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مساڵ ڕووپێوه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، ته‌نیا بۆ زانینی گۆڕانكارییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق له ڕێژه‌ی هه‌ژاری جگه له هێڵی هه‌ژاری."
سیروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پێشبینی ناكه‌ین له‌باره‌ی هێڵی هه‌ژاری، هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕوویدابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ڕووی خه‌رجی خێزان ڕووینه‌داوه، پێشبینی ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی هه‌ژاری وه‌ك خۆی مابێته‌وه ئه‌گه‌ریش گۆڕانكاری ڕوویدابێت زۆر كه‌مه و هه‌ستی پێناكرێت."
قائید میرۆ