Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 14 MAY 2026 18:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەشواق جاف بۆ KDP.info: حەق سەروەر بوو و سزای سێدارە بەسەر تاوانبار عەجاج دا سەپێندرا
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی، دادپەروەری چەسپا و دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو تاوانبارە دەرکرد کە زوڵمی لە ڕۆڵەکانی کورد کردبوو، دەشڵێت، ڕۆحی شەهیدانمان شاد بوو.

د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەغداوە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بەفیڕۆ ناچێت، ئەمڕۆ حەق سەروەر بوو و دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی دا و سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبار (عەجاج)ـدا سەپاند، کە دەبێت باجی ئەو خوێنە بدات کە ڕشتی.

د. ئەشواق جاف باسی لە کەشوهەوای ناو دادگاکە کرد و گوتی، ''لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەدا، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئامادە بوون و دوای ساڵانێک لە ئازار، فرمێسکی شادییان ڕشت. ئێمەش بەسەربەرزییەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وتنەوەی سروودی "ئەی ڕەقیب"، هۆڵی دادگامان بەجێهێشت.

ئەم بڕیارەی دادگا وەک سەرکەوتنێکی مەزن بۆ دۆسیەی شەهیدانی کورد و چەسپاندنی دادپەروەری هەژمار دەکرێت.

 

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

فه‌رهاد ئه‌تروشی: بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌

THURSDAY, 14 MAY 2026 18:05:27

به‌غدا -KDP. info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی "بۆ ده‌نگدان به‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی، په‌رله‌مانی عێراق ئامادەکاری تەواوی كردووه‌." 

پەیامێك له‌ سەرۆکى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

THURSDAY, 14 MAY 2026 18:05:42

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەللادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كه‌م.

 

بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان: له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی ڕووپێوێكی خێرا ئه‌نجام ده‌ده‌ین

THURSDAY, 14 MAY 2026 16:05:24

هه‌ولێر-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "كه‌مترین ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌سه‌ر ئاستی عێراق لە هه‌ولێر تۆماركراوه‌، له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دانوستانین بۆ ئه‌وی ڕووپێوێكی خێرا ئه‌نجام بده‌ین."

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

THURSDAY, 14 MAY 2026 16:05:01

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٥/١٤، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێك ده‌گاته‌ به‌غدا.

 
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی پێشمەرگە، جه‌خت له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

THURSDAY, 14 MAY 2026 15:05:39

زاخۆ-KDP. info-  پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2026/5/14 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی (سییەم)ی پێگەیاندن لە کۆلێژی سەربازیی دوو لە زاخۆ بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact