مه‌خموور -KDP.info- ئه‌مڕۆ 19 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی تیرۆرستی قه‌زای مه‌خموور تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغیش ده‌ڵێ "له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و به‌ر له 19 ساڵ، تیرۆرستان له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی خۆكوژی باره‌گای لقی پارتیمانی كرده ئامانج."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی گه‌وره، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و لە 13l5l2007 تیرۆرستان به بارهه‌ڵگرێكی پڕ له مادده‌ی (تی ئێن تی) باره‌گای لقی پارتیمانی كرده ئامانج و خۆیان به باره‌گای لقدا ته‌قانده‌وه، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه 38 پێشمه‌رگه، كادیر و هاووڵاتی شه‌هیدبوون و به سه‌دان كه‌سیش برینداربوون،
به‌رپرسی لقی 23ی پارتی گوتیشی "ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌خموور و لقی ی پارتیمان په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌هیدانی كرد تیرۆریستییەکە لادرا، تابلۆكه وێنه‌ی شه‌هیدانی ڕووداوه‌كه‌ی تێدایه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدان و خانه‌واده‌كانیان."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی گه‌وره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆرستی له عێراق، چه‌ندین جار بنكه و باره‌گانی پارتی كراونه‌ته ئامانج، به‌تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری مه‌خموور كه پارتی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌و ده‌ڤه‌ره هه‌یه، لێره‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی هه‌موو كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان داده‌نوێنین، دڵنیابن پارتی هەرچەند بكرێته ئامانج به‌هێزتر ده‌بێت."
قائید میرۆ