ئاكرێ -KDP.info- قایمقامی قه‌زای ئاكرێ ده‌ڵێ "چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری ئاكرێ كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، له بواری وه‌به‌رهێنانیش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام ده‌درێن."
د.دلاوه‌ر بوزو، قایمقامی ئاكرێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له ساڵانی ڕابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی ئاكرێ كردووه کە به‌شی زۆرییان ته‌واو بوونه و به‌شێكیشیان كاریان تێدا ده‌كرێت، هه‌ندێك له‌و پڕۆژانه ستراتیژین، وه‌ك پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ كه له سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ كاری تێدا ده‌كرێت هێنده‌ی نه‌ماوه ته‌واو ده‌بێت."
قایمقامی ئاكرێ ده‌شڵێت "له بواری وه‌به‌رهێنان چەند پڕۆژه‌یەکی ستراتیژی له قۆناغی جێبه‌جێكردندان، به‌شێكیش ته‌واو بوونه، پڕۆژه‌ی عه‌لوه‌ی ئاكرێ پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌یه، عه‌لوه ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها كار له پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئاكرێ ده‌كرێت و هه‌موو شوێنه بازرگانیه‌كانی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی ئێستا ده‌گوازرێنه‌وه، پڕۆژه‌ی شاری یاریش پڕۆژه‌یەکی دیکەی ناوازه ده‌بێت بۆ ئاكرێ."
په‌یوه‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی د.دلاوه‌ر بوزو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پێش ده‌رچوونی بڕیاری دابه‌شکردنی زه‌وی، له ساڵی ڕابردوو ئێمه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی پێدانی زه‌ویمان هه‌بوو، بڕیاره له حه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌وی دابه‌ش بكه‌ین، به چه‌ند قۆناغێك هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و پێشمه‌رگە و خانه‌نشینانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییان هه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی زه‌وی."
قائید میرۆ