ھەولێر-KDP. info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بەڕێز/ شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
بە بۆنەی (٣٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە و ئومێدەوارین هەموو لایەکمان هاوئاراستە بین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان و هێنانەدی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢ـی ئایاری ٢٠٢٦