Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 14 MAY 2026 14:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دهۆک و هەولێر لە کۆڕبەندی ئامەد: هەرێمی کوردستان نموونەیەکی باڵای پێکەوەژیان و داڵدەدانی کۆچبەرانە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.13، لە چوارچێوەی کارەکانی "کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی" لە شاری ئامەد (دیار بەكر )، دیدارێکی تایبەت بۆ هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەلایەن سەنتەری ئاسایش و مرۆیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک سازكرا و تێیدا تیشک خرایە سەر پرسی کۆچ و کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیدارەکەدا، هەردوو پارێزگار تیشکیان خستە سەر هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گرتنەخۆی ئاوارە و پەنابەران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان. ئاماژەیان بەوەش کرد کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بووەتە مەڵبەندێکی ئارام بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکان، بەبێ جیاکاری هاوکاری پێشکەش بە لێقەوماوان کراوە.

پارێزگارانی هەولێر و دهۆک جەختیان لە گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی کردەوە بۆ پشتگیریکردنی لایەنی مرۆیی لە هەرێم، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە کۆچبەران و پاراستنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی.




دوایین هەواڵەکان

ئەشواق جاف بۆ KDP.info: حەق سەروەر بوو و سزای سێدارە بەسەر تاوانبار عەجاج دا سەپێندرا

THURSDAY, 14 MAY 2026 13:05:57

بەغدا-KDP.info- د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی، دادپەروەری چەسپا و دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو تاوانبارە دەرکرد کە زوڵمی لە ڕۆڵەکانی کورد کردبوو، دەشڵێت، ڕۆحی شەهیدانمان شاد بوو.

 
نێچیرڤان بارزانی: پێشمەرگە پارێزەری هەرێمی کوردستانە و بەهێزیی هەرێم بەهێزیی عێراقە

THURSDAY, 14 MAY 2026 12:05:00

زاخۆ-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤-٥-٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی ٣٠ی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی ٢ لە زاخۆ، چەند پەیامێکی گرنگی سەربازی و سیاسی ئاراستەی ناوخۆ و عێراق و جیھان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت: پێکهێنانی حکوومەت لە خزمەتی خەڵک و هەموو لایەنە سیاسییەکان دایە

THURSDAY, 14 MAY 2026 12:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەین پەرلەمان کارابکرێتەوە و حکوومەت پێکبھێنرێت.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرزەپرد و شەقامێکی ٦٠ مەتریی لە سۆران کردەوە

THURSDAY, 14 MAY 2026 11:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤-٥-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرزەپرد و شەقامێکی ٦٠ مەتریی لە سۆران کردەوە و لە وتارێکدا ڕایگەیاند: "دڵخۆشم دیسان لەگەڵتانم و سەردانی سۆران دەکەین بۆ کردنەوەی پرۆژەیەکی تر کە ئەمە بەرزترین پردە لەسەر ئاستی ھەموو عێراق و ئێستا لە شاری سۆران دروست کراوە، ماوەیەکە پلانی بۆ داڕێژراوە و کاری تێدا دەکرێت و شکور بۆ خوا ئێستا بە ئەنجام گەیشت و ئەمڕۆ بە فەرمی ئەم پرۆژەیە دەکەینەوە و دەیخەینە خزمەتی ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستان."

 
هۆشیار زێباری: ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق بە خێرایی پێکناهێنرێت

THURSDAY, 14 MAY 2026 08:05:53

ئەمریکا-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی گەشەسەندنە بەڵام بەدەست قەیرانی سەرکردایەتییەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئاشکرای دەکات ١٨٢پەرلەمانتاری عێراق بە نیازن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق خێرا پێکناهێنرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact