هه‌ولێر -KDP. info- بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی وه‌رزی دووه‌م خولی یه‌كه‌م كۆتایی هاتووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌ست پێده‌كات."
د.سه‌یوان عه‌لی فه‌ره‌ج، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "14/5 تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ، وه‌رزی دووه‌م، خولی یه‌كه‌م، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی به‌به‌شداری نزیكه‌ی 135هه‌زار قوتابی ده‌ست پێده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه و هه‌موو پێداویستییەک بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان و گواستنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان دابین کراوە، 90 فه‌رمانبه‌ری ئێمه‌ش له گواستنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان به‌شدار ده‌بن."
د.سه‌یوان عه‌لی فه‌ره‌ج گوتیشی "بۆ سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان كاره‌بای به‌رده‌وام و فێنككه‌ره‌وه‌ش دابین كراوه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له كه‌شێكی هێمن و ئارام تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، كه ڕۆژێك نا ڕۆژێك تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌رچی پێویسته بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی داوە.
پرسیاره‌كانیش ئاماده كراون و ئۆتۆمبێلیش ئاماده‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان كه فه‌رمانبه‌رانی خۆمان له گواستنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌بن و ده‌چنه شاره‌كان، بۆیه ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوونه، ئێستا تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆ ئه‌نجام ده‌درێت له مانگی داهاتووش تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئه‌نجام ده‌درێن."
بڵند ئیبراهیم