Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 12 MAY 2026 14:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئومێد خۆشناو بۆ KDP.info: هاتووین بۆ ئامەد بۆ پتەوکردنی زمانی هاوبەشی ئاشتی
| KDP.info


ئامەد-KDP.info- پارێزگاری هەولێر، ئامانجی سەردانە فەرمییەکەی خۆی و پارێزگاری دهۆکی بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد بووە.

 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ئامەدەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "سەردانەکەمان بۆ بەشداریکردنە لە (کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی) کە لەژێر دروشمی پێکەوە لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت. ئامانجی سەرەکیی کۆڕبەندەکە دروستکردنی زمانێکی هاوبەشی هیوا، بونیاتنانی ئاشتی و کۆکردنەوەی دەنگە جیاوازەکانە."

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد کە کارنامەی کۆڕبەندەکە چەندین وۆرکشۆپ، پانێڵ، پێشانگا و کۆنسێرت لە بوارەکانی پەروەردە، هونەر، مافەکانی ژنان و ئیكۆلۆژیا لەخۆ دەگرێت. جەختیشی کردەوە کە بەشداریی پارێزگارانی هەولێر و دهۆک "هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی نێوان پارچەکانی کوردستان."

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

عەلی حوسێن لە بیارە: سەرۆک بارزانی جەخت لە خزمەتکردن و پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان دەکاتەوە

TUESDAY, 12 MAY 2026 13:05:21

بیارە-KDP.info- عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی ناوچەکانی سنوورەکە، سەردانی ناحیەی بیارە و خانەقای پیرۆزی بیارەی کرد و لەلایەن شێخان و مامۆستایانی ئایینیی ناوچەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 
لەیلا قاسم چرایا ئازادیێ بۆ ناسنامەیا ئافره‌تا کورد

TUESDAY, 12 MAY 2026 12:05:50

زه‌ری نه‌وزاد

 
هەولێر و بەغدا

TUESDAY, 12 MAY 2026 11:05:55

فازڵ میرانی

 
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە

TUESDAY, 12 MAY 2026 11:05:49

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە 52ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان، ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندی بنکەی لالش

TUESDAY, 12 MAY 2026 10:05:20

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە 33ـیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بنکەی لالش ڕۆڵیكی گرنگی هەبووە لە پاراستنی نەریت و کولتووری ئێزدییەکان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact