هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە 52ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان، ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد.
رۆژی سێشەممە 12ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە 52ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان، ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد و بوون بە سەرمەشق و هێمای بەرخودان بۆ هەموو ئازادیخوازانی کوردستان.
لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکیان و ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.