Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 12 MAY 2026 14:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی: ئیرادەی پۆڵایینی لەیلا قاسم وەک وانەیەکی نیشتمانپەروەری بە زیندوویی دەمێنێتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا یادی ٥٢ ساڵەی شەهیدکردنی کچە تێکۆشەری کورد، لەیلا قاسم و هاوڕێکانی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند کە ئەوان مەشخەڵی هۆشیاری و سیمبۆلی ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کوردستانن.

دەقی پەیامەكەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: 

ئەمڕۆ به‌ ڕێزه‌وه‌ یادى کچە تێکۆشەری کورد شه‌هید (لەیلا قاسم) و هاوڕێکانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رله‌ (٥٢) ساڵ لەپێناو ئازادیی و سەرفرازیى کوردستاندا ڕووبەڕووی سێدارە بوونەوە و شه‌هید كران.

لەیلا قاسم، تەنها سیمبۆلێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو مەشخەڵی هۆشیاری و پێشەنگیی ئافره‌تانی کوردستان بوو لە خەبات و قوربانیداندا. ئەو بە خۆڕاگریی بێوێنەی لە زیندان و لەبەردەم پەتی سێدارەدا، سەلماندی کە ژنى کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە و ئامادەیە لەپێناو ئازادی و شكۆى گەلەکەیدا، گیانی بکاته‌ قوربانى.

خەباتی لەیلا قاسم كه‌ بووە نموونەی شکۆ و بڕوابەخۆبوون بۆ هەموو نەوەکانی دوای خۆی، هه‌ر لە شاری خانەقینەوە تا زانکۆی بەغدا و تا دوا چرکەی ژیانی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا، وەک وانەیەکی خۆنه‌ویستى و خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری بۆ هەمیشە لە ویژدانی کورد و كوردستانییاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

لەم یادە به‌ئازاره‌دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2026/5/12




دوایین هەواڵەکان

عەلی حوسێن لە بیارە: سەرۆک بارزانی جەخت لە خزمەتکردن و پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان دەکاتەوە

TUESDAY, 12 MAY 2026 13:05:21

بیارە-KDP.info- عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی ناوچەکانی سنوورەکە، سەردانی ناحیەی بیارە و خانەقای پیرۆزی بیارەی کرد و لەلایەن شێخان و مامۆستایانی ئایینیی ناوچەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 
ئومێد خۆشناو بۆ KDP.info: هاتووین بۆ ئامەد بۆ پتەوکردنی زمانی هاوبەشی ئاشتی

TUESDAY, 12 MAY 2026 12:05:50

ئامەد-KDP.info- پارێزگاری هەولێر، ئامانجی سەردانە فەرمییەکەی خۆی و پارێزگاری دهۆکی بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد بووە.

 
لەیلا قاسم چرایا ئازادیێ بۆ ناسنامەیا ئافره‌تا کورد

TUESDAY, 12 MAY 2026 12:05:50

زه‌ری نه‌وزاد

 
هەولێر و بەغدا

TUESDAY, 12 MAY 2026 11:05:55

فازڵ میرانی

 
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە

TUESDAY, 12 MAY 2026 11:05:49

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە 52ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان، ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact