Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 12 MAY 2026 14:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگارانی هەولێر و دهۆک بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتنە شاری ئامەد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026.5.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەی شاری ئامەد گەیشتنە ( دیار بەكر ) و لەلایەن ئایشە سێرا بوجاک کوچوک و، دۆغان هاتون، هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی دیاربەکر (ئامەد) و شاندی یاوەریان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

ئەم سەردانە فەرمییە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە "کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی" کە بڕیارە لەنێوان 12 بۆ16ی ئایاری 2026 لەژێر دروشمی "پێکەوە" (Bi Hev Re) لە شاری ئامەد ( دیاربەكر ) بەڕێوەبچێت.

کۆڕبەندەکە ئامانجی سەرەکی دروستکردنی زمانێکی هاوبەشی هیوا، بونیادنانی ئاشتی و کۆکردنەوەی دەنگە جیاوازەکانە. کارنامەی چالاکییەکان چەندین وۆرکشۆپ، پانێڵ، پێشانگا، کۆنسێرت و ڕێپێوانی یادکردنەوە لە بوارەکانی پەروەردە، هونەر، مافەکان، ژنان و ئیکۆلۆژی لەخۆ دەگرێت و بەشداریکردنی پارێزگارانی هەولێر و دهۆک لەم چالاکییەدا، وەک هەنگاوێکی گرنگ لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە قەڵەم دەدرێت.




دوایین هەواڵەکان

عەلی حوسێن لە بیارە: سەرۆک بارزانی جەخت لە خزمەتکردن و پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان دەکاتەوە

TUESDAY, 12 MAY 2026 13:05:21

بیارە-KDP.info- عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی ناوچەکانی سنوورەکە، سەردانی ناحیەی بیارە و خانەقای پیرۆزی بیارەی کرد و لەلایەن شێخان و مامۆستایانی ئایینیی ناوچەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 
ئومێد خۆشناو بۆ KDP.info: هاتووین بۆ ئامەد بۆ پتەوکردنی زمانی هاوبەشی ئاشتی

TUESDAY, 12 MAY 2026 12:05:50

ئامەد-KDP.info- پارێزگاری هەولێر، ئامانجی سەردانە فەرمییەکەی خۆی و پارێزگاری دهۆکی بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد بووە.

 
لەیلا قاسم چرایا ئازادیێ بۆ ناسنامەیا ئافره‌تا کورد

TUESDAY, 12 MAY 2026 12:05:50

زه‌ری نه‌وزاد

 
هەولێر و بەغدا

TUESDAY, 12 MAY 2026 11:05:55

فازڵ میرانی

 
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە

TUESDAY, 12 MAY 2026 11:05:49

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە 52ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی لەپێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیان، ئازایانە گیانی خۆیان بەخت کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact