هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "گفتوگۆی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌باره‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌سیكۆدا به‌رده‌وامه، تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتنی فه‌رمیی، ئێمه وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاری و تێبینیمان هه‌یه، داوای جێبه‌جێكردنی داواكاری و تێبینیه‌كان ده‌كه‌ین."
دكتۆر سامی جه‌لال "ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "گفتوگۆ له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی یه‌كخستنی ڕێكاره گومرگیه‌كان و تێبینیه‌كانی هه‌ردوولا بەردەوامە و تا ئێستا ڕێككه‌وتن نه‌كراوە."
د.سامی جه‌لال گوتیشی "گفتوگۆكان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌سیكۆدا بۆ گەیشتن بە ڕێككه‌وتن بەردەوامن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتنی فه‌رمیی، جارێ گفتوگۆ ده‌كرێت بۆ یه‌كخستنی ڕێكاری گومرگی و ئه‌و تێبینییانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاری و تێبینی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه هه‌یه و داوای جێبه‌جێكردنی تێبینی و داواكاریه‌كان ده‌كات."
بڵند ئیبراهیم