ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٦، ( دکتۆر پشتیوان سادق) بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی نەتەوەیی ئەرمەنی ئەرتەدۆکس لە شاری هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ڕەوشی گشتی و گیانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان کرا. بەڕێز بەرپرسی مەکتەب، ستراتیژ و هەنگاوە حکوومییەکانی بۆ چەسپاندنی تەبایی، ئاشتی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی خۆشەویستی هەمەلایەنە بە گرنگییەوە خستە ڕوو.
هەر لە میانی ئەم دیدارەدا، پڕۆژە و کاری هاوبەش و چەند بیرۆکەیەکی نوێ بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری گشتی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکان تاوتوێکران.