Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 11 MAY 2026 13:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زیبا تەها بۆ KDP.info: سبەی خانەقین باوەش بۆ کچە نەمرەکەی، شەهید لەیلا قاسم دەگرێتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- زیبا تەها، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕایگەیاند کە وەک وەفایەک بۆ خەبات و قوربانیدانی لەیلا قاسم، سبەی لە ساڵیادی لەسێدارەدانیدا، پەیکەرێکی شکۆدار بۆ شەهید لەیلا قاسم لە شاری خانەقین پەردەی لەسەر لادەدرێت.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، زیبا تەها، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان گوتی، "سبەی ٥٢ ساڵ به ‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم، یه‌كه‌م كچه‌ شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستان و چوار له‌ هاوڕێكانیدا تێده‌په‌ڕێت كە ئازار و ئەشکەنجەدانی دڕندانه‌ی جەلادەکانی بەعس نەیانتوانی لەیلا لە ھەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییەکەی پەشیمان بكه‌نه‌وه‌ و بە سروودی ئەی ڕەقیبەوە چووە بەردەم پەتی سێدارە.

لە لێدوانێکەیدا سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان گوتیشی، "بڕیاری دروستکردنی پەیکەرێکی شکۆدار بۆ شەهید لەیلا قاسم لە ژێر ناونیشانی (ئازادی بۆ نیشتمان) و جێگیرکردنی لە فەلکەی شەهید لە شاری خانەقین، کە زێدی ڕەسەنی خۆیەتی، پەیامێکی قووڵی سیاسی و نەتەوەیی لەخۆدەگرێت."

زیبا تەها زیاتر گوتی، "ئەم هەنگاوە وەک ڕێزگرتنێکە لەو مێژووە پڕ لە شانازییەی شەهید لەیلا بە خوێنی خۆی نووسیویەتی كە دانانی پەیکەرەکەشی لە خانەقین جەختکردنەوەیە لەسەر کوردستانیبوونی شارەکە.

کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید لەیلا قاسم:

کچە تێكۆشەری كورد، ساڵی 1952 لە گوندی بانمیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێكی نیشتمانپەروەری كورد لە دایك بووە. قاسم حەسەنی باوكی لەیلا، كرێكاری كۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بووە، دوای خانەنشینیی ساڵی 1971 لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بەغدا، ئەو کات تەواوی خوشك و براكانی لەیلا بە ناوەکانی (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەلاح) قوتابی بوون و لە پاڵ ئەرکی خوێندن بۆ پەیداکردنی بژێوی کاریان کردووە.

لەیلا قاسم بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1958 لە خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەكانی سەرەتایی و دواناوەندی لەو شارە تەواو كردووە، لە ساڵی 1971 دا لە بەشی كۆمەڵناسی كۆلێجی ئادابی زانكۆی بەغدا وەرگیراوە.

لەیلا قاسم لەگەڵ ئەوەی لە بنەماڵەیەکی هەژار و کوردپەروەر بوو هەمیشە بەرانبەر بەو زوڵم و زۆردارییەی ڕژێمی عێراق لە دژی گەلی كورد دەیکرد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و تێكۆشان زیاتر پەرەی دەسەند.




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پشتیوانیی خۆی بۆ بنکەی لالش دووپات دەکاتەوە

MONDAY, 11 MAY 2026 12:05:26

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٣٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی ڕۆشنبیری و جڤاکی لالش، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵای بنکەکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریا دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

MONDAY, 11 MAY 2026 12:05:52

ھەولێر-KDP.info- ئەمرۆ دووشەممە 5/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

 
بەرزكردنەوەی پلەی ژمارەیەكی زۆر لە هێزی پێشمەرگە گەڕایەوە

MONDAY, 11 MAY 2026 11:05:34

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە واژۆ کراون و ئەوەش وەک هاندانێکە بۆ بەردەوامبوونیان لە پاراستنی خاکی کوردستان و دڵنیاییش دەداتە ئەو ئەفسەرانەی ناویان لەم لیستەدا نییە کە بەم زووانە پلەکانی ئەوانیش بەرز دەکرێتەوە.

 
لەیلا قاسم قوتابخانەیەک بۆ شکۆ و ناسنامەی ئافرەتی کورد

MONDAY, 11 MAY 2026 11:05:17

هەژێن لوقمان

 
فەرهاد ئەتروشی بۆ KDP.info: بەشداری لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان دەکەین

MONDAY, 11 MAY 2026 10:05:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فەرهاد ئەتروشی، ڕایگەیاند کە بەشداری لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان دەکەن بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی و کارنامەی وەزارییەکەی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact