ھەولێر-KDP.info- ئەمرۆ دووشەممە 5/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشووری کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردووە. سەرۆکی حکوومەت هەروەها پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی حکوومەت و گەلی کۆریا دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی کۆریا، ستایشیی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت.
