ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فەرهاد ئەتروشی، ڕایگەیاند کە بەشداری لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان دەکەن بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی و کارنامەی وەزارییەکەی.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فەرهاد ئەتروشی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکان و پاراستنی ئەمانەتی نیشتمانی بەرامبەر بە گەلی عێراق، ئامادەبوونی خۆمان لە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر حکوومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی و بەرنامە وەزارییەکەی ڕادەگەیەنین."
جێگری سەرۆکی پەرلەمان جەختی لە چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە بۆ ئەم بەشدارییە ئەویش، بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان و چالاککردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری، ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان بە مەبەستی بووژانەوەی دۆخی ئابووری لە سەرتاسەری وڵاتدا.
بڵند ئیبراهیم