ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا ، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا .
هەروەها جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا .