هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش بۆ ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی گوتی "33 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام پشتگیری‌یان له بنكه‌ی لالش كردووه، سه‌رۆك بارزانیش به‌رده‌وام ئامۆژگاریمان ده‌كات خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێزدی بكه‌ین."
سه‌عید جردۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش بۆ ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له 12ی ئه‌م مانگه 33 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالشدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، دوای ڕاپه‌ڕینە مه‌زنەکە وه‌كو هیوایه‌كی ڕۆشنبیرانی ئێزدی دامه‌زرا و تا ئێستا له‌ژێر دروشمی لالش كانیه‌كی زه‌لاله لە ڕووباری ڕۆشنبیریی كوردی به پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردەوامە، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ سنوور پشتگیری له بنكه‌ی لالش ده‌كات، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنكه‌ی لالش ده‌كه‌ین، كه هه‌شت لق و 28 نووسینگه‌مان هه‌یه و كاروچالاكی هه‌مه‌جۆر ئه‌نجام ده‌دەین، له‌وانه كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی دهۆك و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی سه‌ما به‌هاوكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت."
سه‌عید جردۆ گوتیشی "ده‌رگای بنكه‌ی لالش بۆ هه‌مووان كراوه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین، سه‌رۆك بارزانی ئامۆژگاریمان دەکات زیاتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێزدی بكه‌ین، ئه‌وانیش به‌رده‌وام پشتگیری ئێمه ده‌كه‌ن، كار و چالاكییه‌كان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش وای كردووه ڕۆڵێكی باڵای له هه‌موو كوردستان و له ناو هه‌موو پێكهاته‌كان هەبێت، ئامانجی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش دیكۆمێنتكردنی كلتور و ئاینی ئێزدی و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه بووە کە به‌رامبه‌ر به ئێزدی كراون، ئەمەش له‌ڕێگه‌ی نووسه‌ر و لێكۆڵینەوە، كه تا ئێستا 69 په‌رتووك چاپكراوه و 59 ژماره‌ش له گۆڤاری لالشی وەرزی ده‌رچووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كلتووری تێدایه، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌رامبه‌ر ئێزدیه‌كان هه‌ن هه‌مووی له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕاستكراونەته‌وه به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت."
جردۆ باسی له‌وه‌ش كرد "ڕۆژی 12 ئه‌م مانگه بۆ یادکردنەوە له كاتژمێر 11:00ی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر 3:00ی دوای نیوه‌ڕۆ پێشوازی له میوانان ده‌كەین، له هه‌مان ڕۆژ ئێواره فستیڤاڵێكی كلتوری له شاریا به‌ڕێوه ده‌چێت، داواكارین خه‌ڵكی خۆمان و میوانان به‌شداربن."
بڵند ئیبراهیم