Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 9 MAY 2026 14:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/9، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.

سەرۆکی حکوومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ،  لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەروەها وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت. 




دوایین هەواڵەکان

قایمقام بۆ KDP.info: دوای سەردانی سەرۆکوەزیران وەرچەرخانێکی گەورە لە ئاوەدانی دروست بوو

SATURDAY, 09 MAY 2026 11:05:19

ئامێدی-KDP.info- وارشین سەلمان ڕایدەگەیەنێت، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم و سەردانی مەسروور بارزانی بۆ ئامێدی، ٣٢١ پڕۆژە لە هەموو سێکتەرەکاندا ڕەزامەندییان بۆ دراوە و زۆربەشیان کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتیان.

 
بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بۆ KDP.info: لە بارزان ٩ جۆری نوێی باڵندە تۆمارکران

FRIDAY, 08 MAY 2026 22:05:00

بارزان-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ژینگە و ناساندنی فرەچەشنیی بایۆلۆژی لە کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ژینگەپارێزی لە دەڤەری بارزان ئامار و زانیاریی نوێیان لەبارەی کۆچی باڵندە دەگمەنەکان بۆ ناوچەکە ڕاگەیاند.

 
ڕواندز وەک باشترین گوندی گەشتیاری جیھان بۆ پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی دەپاڵێورێت

FRIDAY, 08 MAY 2026 20:05:00

ڕواندز-KDP.info- قەزای ڕواندز، سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وەک ناوەندێکی گەشتیاری جیھانی دەچێتە ناو پێشبڕکێ بۆ باشترین گوندی گەشتیاری دونیا. لەم بارەیەوە قائیمقامی ڕواندز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لەگەڵ بردنەوەی پێشبڕکێکە، ڕواندز دەچێتە ناو نەخشەی جیھانی گەشتوگوزار و ناوبانگێکی نێودەڵەتی بەدەست دێنێت".

حکوومەتی ھەرێم و یونیسێف کەرتی ئاو و ئاوەڕۆ لە (کلاسیک)ـەوە بۆ (دیجیتاڵ) دەگوازنەوە

FRIDAY, 08 MAY 2026 19:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نوێکردنەوەی سیاسەتی دابینکردنی ئاو و ئاوەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف، پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوھەوا و مۆدێرنکردنی سیستەمی ئاو دەستپێدەکات، کە ئامانجی گواستنەوەی کەرتی ئاوە لە قۆناغی کلاسیکییەوە بۆ دیجیتاڵی.

 
لقی ١١ چۆنیەتیی بەهێزکردنی کارەکانی قوتابیان و لاوانی ڕاپەڕین تاوتوێدەکات

FRIDAY, 08 MAY 2026 11:05:15

ڕانیە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١١ـی پارتی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی نوێی ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی گەنجان لە پەرەپێدانی کارە ڕێکخراوەییەکان کردەوە و پشتگیریی لقی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکانیان دووپات کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact