نەمسا-KDP.info- لە ژێر دروشمی "بژی نەمسا" و بە ئامادەبوونی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی پێشووی نەمسا، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەرز ڕاگرتنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا لە ڤیەننا بەڕێوەچوو.
لە ڕێکەوتی ٦-٥-٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەلە جێگری بەرپرسی فەرمانگە و د. مستەفا ڕەمەزان نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڤیەننا ڕێوڕەسمی (بژی نەمسا) بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی پێشووی نەمسا ھاینز فیشەرو باڵیۆزی نەمسا لە بەغدا ئاندرێیا ناسی و باڵیۆزی عێراق لە ڤیەننا ھیشام العلوی، و ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتانی ئەوروپا و زۆرێک لەم ١٠٠ پەناخوازانەی کە لە ڤیەننا پێشوازیان لێکرابوو بەڕێوەچوو.

لە بۆنەکەدا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە وتارێکی پێشکەش کرد و بەخێرھاتنی میوانەکانی کرد. ھەروەھا ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی سەرۆکی پێشووی نەمسا دا بۆ پێشوازی کردنی نەمسا لەو پەناخوازانە و ڕۆڵی د.مستەفا ڕەمەزان و کارمەندانی نوێنەرایەتی بەرز نرخاند بۆ ڕێکخستنی ئەم ڕێوڕەسمە.
لە بەشێکی تری ووتارەکەیدا باسی لە ئاشتی خوازی ھەمیشەیی کۆماری نەمسا کرد و سوپاسی پەناخوازانی کوردی کرد بۆ سەرکەوتنەکانیان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتی نەمسا.
