Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 8 MAY 2026 14:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی "ستراتیژیی ڕێڕەوی پایسکل‌سواری" دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info--  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.5.7، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی، نوێنەری هاتووچۆ، بەریوەبەرانی ئەندازەی هاتووچۆ، پلان دانان، گرێبەستە گشتیەكان، ئەندازەی پارێزگا، كاروباری ناوخۆ، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوە پراکتیکییەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی "دروستکردنی ڕێڕەو و ڕێکخستنی پایسکل‌سواری" لە سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، كە د. ئاراس برادۆستی، وەك لووتكەی تەندروستی بەشدار بوو، پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لێدراوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئامانج لێی خزمەتکردنی تەندروستی گشتییی و ژینگەی پارێزی پارێزگاکەیە، هەروەها هۆكارێكی بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی شار و  زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و کەمکردنەوەی دەرچوونی گازە ژەهراوییەکانی ئۆتۆمبێل، هێواشی خوست هەولێر بە جیبەجێكردنی ئەو پڕۆژە گرنگە سترتیژییە ببێتە یەكەمین شار لەسەر ئاستی هەموو عێراق وەك شارێکی دۆستی ژینگە و تەندروست بۆ هاووڵاتییان.

ئاشكراشی كرد بۆ ئەم پڕۆژەیە، لیژنەیەکی تایبەتمەندی ڕاوێژکاری و ئەندازیاری لە پارێزگای هەولێر پێکهێنراوە کە وردەکاری تەکنیکی و ئەندازیاری پڕۆژەکەیان ئامادە کردووە دەستخۆشیان لێدەكەین و لە نەخشەی بنەڕەتی ئەو زەویانەشی لە ئێستادا دابەشكراوە لەلایەن شارەوانیی شوێنی هاتووچۆی پایسكل و پیادەڕۆ دیاریكراوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی شاری پاریس وەک دەستەخوشکی هەولێر و هەروەها وڵاتی هۆڵەندا وەک پێشەنگی جیهانی لە بواری پایسکل‌سواریدا وەربگیرێت.

لەكۆتایشدا، گوتی، بەو پێیەی هەولێر شارێكە بەهۆی پێکهاتە بازنەییەکەیەوە، زەوینەیەکی زۆر لەباری هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە و بەستنەوەی گەڕەکەکان بە ناوەندی شارەوە. بڕیارە دوای تەواوبوونی کۆتا ئامادەکارییەکان و وەرگرتنی هەموو سەرنج و تێبینییەکان، پڕۆژەکە دەستبەجێ بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، كە ئەمەش دەبێتە وەرچەرخانێکی مۆدێرن لە سیستەمی گواستنەوەی پایتەختی هەرێمی كوردستان.




دوایین هەواڵەکان

لقی ١١ چۆنیەتیی بەهێزکردنی کارەکانی قوتابیان و لاوانی ڕاپەڕین تاوتوێدەکات

FRIDAY, 08 MAY 2026 11:05:15

ڕانیە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١١ـی پارتی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی نوێی ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی گەنجان لە پەرەپێدانی کارە ڕێکخراوەییەکان کردەوە و پشتگیریی لقی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکانیان دووپات کردەوە.

 
شڤان پەروەر بە ساز و دەنگە ڕەسەنەکەی بەشداری هەڵمەتی دژی ماددە هۆشبەرەکان دەکات

THURSDAY, 07 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی نزیکەی ساڵێکە ھەڵمەتێکی فراوانی بەناوی "ھەڵمەتی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان" ڕاگەیاندووە. ئەم پڕۆژەیە بە چاودێری مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لە زیان و مەترسییە کوشندەکانی ماددە ھۆشبەرەکان لەناو کۆمەڵگەدا.

نەوزاد هادی لەگەڵ لقی ۱۷ جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان حزب و خەڵک کردەوە

THURSDAY, 07 MAY 2026 22:05:00

شنگال-KDP.info- بە سەرپەرشتی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای نەینەوای پارتی، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ لقی ١٧ی شنگالی پارتی ئەنجامدرا، کە تێیدا جەخت لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ خەڵک و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە دانیشتووانی دەڤەرەکە کرایەوە.

لە ڤییەننا، ڕێوڕەسمی ٥٠ھەمین ساڵیادی پێشوازیکردنی وڵاتی نەمسا لە ١٠٠ پەناخوازی کورد بەڕێوەچوو

THURSDAY, 07 MAY 2026 21:05:00

نەمسا-KDP.info- لە ژێر دروشمی "بژی نەمسا" و بە ئامادەبوونی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی پێشووی نەمسا، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەرز ڕاگرتنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا لە ڤیەننا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

THURSDAY, 07 MAY 2026 12:05:00

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یان یامبۆن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact