ههولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یان یامبۆن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٧ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ یان یامبۆن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و شانشینی بەلجیکا و دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەلجیکا و وڵاتانی ئەورووپای کرد، بە تایبەتی لە ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.