هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هێزێکی سەرەکی و کاریگەر، بەشدارییەکی کارا و بەهێز لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی دەکات، جەختیش دەکاتەوە کە سەردانەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی بووە، لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییە سیاسییەکان و پرۆسەی دانوستان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکاندا کردووەتەوە.
د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشکی خستە سەر گرینگی سه‌ردانەکەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و گوتی، ''ئێمه له وڵاتێك ده‌ژین به‌غدا پایته‌خته‌كه‌یه‌تی، پارتی حزبێكی به‌هێز و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و پێگه‌یه‌كی باڵایه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقیش، ڕه‌مزیه‌تی سه‌رۆك بارزانی و مێژووی پارتی و خه‌باتی بارزانی نه‌مر لای هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو ئه‌وانی تره‌وه جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ش هه‌بووبێ پێویستی به دانوستانه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان."
سەرۆکی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم گوتیشی، "سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه، له به‌غدا پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم له سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان كرا، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به شیعه و سوننه و تەنانەت پێكهاته‌كانی وه‌ك كریستیان، ئێزدی، سائیبه و فه‌یلییەوە، هه‌روەها باڵیۆزی وڵاتانیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بینران و له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیی و جه‌ماوه‌ری دیدار و دانوستان هه‌بوون."
د.نووری عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، "ئەو جۆرە سه‌ردانەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانییە، گرینگی خۆی هه‌یه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش خۆشحاڵبوون به‌و سه‌ر‌دانه، ئه‌گه‌ر پێشتر لێك تێنه‌گه‌یشتن هه‌بووبێت و كێشه هه‌بووبێت به دانوستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن."
د.نووری عوسمان دەشڵێت، "سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌وه بووه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كان و مامه‌ڵەكردن له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ بکرێتەوە، گوتیشی، پارتی به هێزه‌وه به‌شدار ده‌بێت له كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی.
قائید میرۆ