مه‌خمور-KDP. info- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "دوای گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكی مه‌خمور به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرفتی كاسبکاران كه له بازگه‌كان ڕێگرییان لێ ده‌كرا چاره‌سه‌ر كرا، له‌مه‌ودوا به ئازادی كه‌لوپه‌له‌كانیان دەگوازنه‌وه."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ماوه‌یه‌كی زۆربوو گرفت بۆ خه‌ڵكی مه‌خمور به‌تایبه‌ت پیشه‌وه‌ر و كاسبكاران له ده‌روازه و بازگه‌كانی مه‌خمور دروست ده‌كرا، ئه‌و كێشانه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ركران، چونكه وه‌كو ئه‌ركی خۆمان ده‌نگی خه‌ڵكمان گه‌یانده سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هێڵ بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و كێشانه."
سه‌نگه‌ر كانه‌بی گوتیشی "پیشه‌وه‌ر و خه‌ڵكی مه‌خموور ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له ڕێنمایی و ئالیه‌تی نوێی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له‌نێوان هه‌ولێر بۆ مه‌خموور، ئه‌و ئالیه‌ته نوێیه لایه‌نی ئیداری و ئه‌منیی له‌ڕێگه‌ی قایمقامیه‌تی مه‌خمور و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیس جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاسبكاران ڕۆژانه كه‌لوپه‌ل بۆ شارۆچكه‌كه ده‌گوازنه‌وه و پێویسته ناوه‌كان لای پۆلیسی مه‌خمور تۆمار بكرێن، دواتر ناوه‌كان بۆ بازگه‌كان ڕه‌وانه ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی گرفتیان بۆ دروست نه‌كرێت و به‌ئازادی پێداویستیه‌كانیان دابین بكه‌ن."
بڵند ئیبراهیم