هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری شاره‌وانییه‌كانی دهۆك ده‌ڵێت "مژده بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی پارێزگای دهۆك، پێش جه‌ژنی قوربانی حه‌وت هه‌زار و 500 پارچه زه‌وی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ین."
دیار به‌حری، به‌ڕێوەبه‌ری شاره‌وانییه‌كانی دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "مژده ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سنووری پارێزگای دهۆك، پێنج هه‌زار پارچه زه‌وی لە سنووری شارەوانی فەیدیە ئاماده‌یە، لیسته‌كان ئاماده ده‌كه‌ین و پێش جەژنی قوربان دابه‌ش ده‌كرێن، له سنووری شاره‌وانی ئاكرێش دووهه‌زار و 500 پارچه زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه."
دیار به‌حری گوتیشی "له سنووری هه‌موو شاره‌وانییه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كرێت، دوای دابه‌شكردنی ئه‌و وه‌جبه‌یه، هه‌ندێك شاره‌وانی دیكه‌ش زه‌وی ئاماده ده‌كه‌ن، لە كه‌له‌كچی، به‌رده‌ڕه‌ش، سێمێل و ئامێدیش زه‌وی ئاماده ده‌کرێت و دابه‌ش ده‌كرێت.
بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییان هه‌یه و مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه زه‌وی وه‌رده‌گرن."
بڵند ئیبراهیم