هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "دانانی سێ وێستگه‌ی تازه له هه‌ولێر سوودێكی زۆری بۆ ئاوه‌دانی، كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌بێت."
فارس میرخان، به‌ڕێوەبه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "سێ وێستگه‌ی گۆڕینی ڤۆڵتیه‌ی 132كه‌یڤی له سێ ناوچه‌ی گرنگی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه بریتین له گۆڕینی ڤۆڵتیه‌ی 132كه‌یڤی بۆ 33 و11 كه‌یڤی، یه‌كێك له‌و وێستگانه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیماره، چونکە ئه‌و ناوچه‌یه كارگه‌ی زۆری لێیه و مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێستا بە موەلیده كار ده‌كه‌ن، ئه‌م وێستگه‌یه ده‌توانێت كاره‌بای پێویست بۆ ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه دابین بكات."
فارس میرخان گوتیشی "وێستگه‌ی شه‌مامك كاره‌بای ته‌واو بۆ سنووره‌كه دابین ده‌كات كه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵییه و ده‌بێته هاوكاریی باش بۆ جووتیاران، جگه له‌وه‌ش وێستگه‌یه‌كی دیكه له هه‌شتی حه‌سارۆك ده‌بێت، تا ئێستا 16هه‌زار پارچه زه‌وی له‌وێ دابه‌ش كراوه، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری كاره‌با هێشتان ئاوه‌دان نه‌كراوه، ئه‌م وێستگه‌یه خزمه‌تگوزاری كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه دابین ده‌كات و ئاوه‌دان ده‌كرێت."
میرخان باسی له‌وه‌ش كرد "تێچووی ئه‌و پِڕۆژه‌یه 100ملیار دیناره و بڕیاره له‌ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌واو بكرێت، کە دەبێتە هاوكارێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی سه‌ر كاره‌با له‌و سنوورانه كه‌م بكاته‌وه و دۆخی كاره‌باش باشتر بكات."
بڵند ئیبراهیم