Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 5 MAY 2026 13:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی مەسیحی کۆبووەوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- لە دەستپێکی دیدارەکانی دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێکهاتەی مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی مەسیحییەکان و نوێنەرایەتیی سیاسیی پێکهاتەکان تاوتوێ کرا. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی عێراق و هەرێمی کوردستانن و ڕۆڵی مێژوویی و شارستانییان بەرز نرخێنرا.

هەروەها دووپاتى کرده‌وە کە پێویستە له‌ كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقدا به‌ پۆستى وه‌زارى به‌شدار بن و کار بۆ برەودان بە کولتووری پێکەوەژیان، لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن بکرێت وەک بنەمایەکی سەرەکیی سەقامگیری لە وڵاتدا.

هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی هاوبەشی و یەکسانی بەردەوام بن، بە شێوەیەک کە هەموو پێکهاتەکان بگەنە ماف و شایستە دەستوورییەکانیان. لەمبارەیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافەکانی مەسیحییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان دووپات کردەوە.

لای خۆیانەوە، پەرلەمانتارانی مەسیحی پێزانینیان بۆ هەڵوێستە بەردەوامەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان و پاراستنی فرەیی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت ڕاسپاردەی داوە وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی ڕۆڵی سەرەکییان هەبێت

TUESDAY, 05 MAY 2026 13:05:10

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر سیستەمی (ئەسیکۆدا) بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاشکراشی کرد کە لەمەودوا لە جیاتی وەبەرهێنەری بیانی، پڕۆژە ستراتیژییەکان بە وەبەرهێنەری ناوخۆیی دەسپێردرێن.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە

TUESDAY, 05 MAY 2026 13:05:48

هەولێر-KDP.info- هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.

 
لە هەولێر ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە بۆنەی ڕۆژی کێڵگە بەڕێوەچوو

TUESDAY, 05 MAY 2026 13:05:52

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.5، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی (کێڵگە) ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر سازکرا.

 
مەلامستەفا بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەکەی گەلی عەلی بەگ ئەنجام دا

TUESDAY, 05 MAY 2026 11:05:26

هەولێر-KDP.info- بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و گەیاندنی پەیامی هاوسۆزی، مەلامستەفا بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی ئەو هاووڵاتیانە ئەنجامدا کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن لە گەلی عەلی بەگ کەوتنە نێو ڕووبار و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

TUESDAY, 05 MAY 2026 11:05:51

بەغدا-KDP.info- لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، به‌یانیى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact