Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 5 MAY 2026 13:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دکتۆر هێمن هەورامی و کونسوڵی هۆڵەندا پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ​ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەلاحەدین، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئەدریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

​لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی ئاڵوگۆڕ کرا.

دکتۆر هێمن هەورامی، دوایین هەڵوێست و بۆچوونە فەرمییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ شاندی میوان ڕوون کردەوە.

​تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لەجەختکردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی بڕگە دەستوورییەکان وەک بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە فیدراڵیەت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر هێمن هەورامی ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی جەخت لەسەر چەسپاندنی پرەنسیپەکانی (سازان، هاوسەنگی و هاوبەشی) دەکاتەوە لە پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی حکوومەتی داهاتوودا.

​لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا گرینگی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندایان بەرز نرخاند لەپێناو سەقامگیری زیاتری ناوچەکە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت ڕاسپاردەی داوە وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی ڕۆڵی سەرەکییان هەبێت

TUESDAY, 05 MAY 2026 13:05:10

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر سیستەمی (ئەسیکۆدا) بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاشکراشی کرد کە لەمەودوا لە جیاتی وەبەرهێنەری بیانی، پڕۆژە ستراتیژییەکان بە وەبەرهێنەری ناوخۆیی دەسپێردرێن.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە

TUESDAY, 05 MAY 2026 13:05:48

هەولێر-KDP.info- هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.

 
لە هەولێر ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە بۆنەی ڕۆژی کێڵگە بەڕێوەچوو

TUESDAY, 05 MAY 2026 13:05:52

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.5، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی (کێڵگە) ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر سازکرا.

 
مەلامستەفا بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەکەی گەلی عەلی بەگ ئەنجام دا

TUESDAY, 05 MAY 2026 11:05:26

هەولێر-KDP.info- بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی و گەیاندنی پەیامی هاوسۆزی، مەلامستەفا بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی ئەو هاووڵاتیانە ئەنجامدا کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن لە گەلی عەلی بەگ کەوتنە نێو ڕووبار و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

TUESDAY, 05 MAY 2026 11:05:51

بەغدا-KDP.info- لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، به‌یانیى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact