ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئازیز قادر ئیسماعیل) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی خاتوو (ئازیز قادر ئیسماعیل)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئازیز قادر ئیسماعیل)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بە ھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ی ئایاری ٢٠٢٦