Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 4 MAY 2026 13:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ھەڵمەتێکی فراوانی بۆ پاراستنی سروشت لە سنووری ھەولێر ئەنجامدا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لەژێر دروشمی (بەھارێکی گەش و ژینگەیەکی ئاوەدان)، ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ھەڵمەتێکی فراوانیان بۆ بڵاوکردنەوەی سەدان ئاگانامەی ھۆشیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەستپێکرد.

چالاکیی ناوەندەکان بەپێی ناوچەکان:

دەوروبەری ھەولێر: لە ناوچەی گەشتیاریی (دلۆپە)، ئاگانامەی ھۆشیاری بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە بڵاوکرایەوە.

ناوەندی سەفین (شەقڵاوە): لە ناوچەی گەشتیاریی (تەوسکە)، ھەڵمەتێکی ھاوشێوە بۆ ھاندانی گەشتیاران ئەنجامدرا.

ناوەندی ھەولێر: لە ناوچەی گەشتیاریی (ئاقوبان)، ڕێنماییە ژینگەییەکان گەیەندرایە ھاونیشتمانیان.

ناوەندی قەرەچووغ: لە سنووری ناوچەکە، ھەڵمەتی بڵاوکردنەوەی پۆستەری ھۆشیاری بەڕێوەچوو.

ناوەندی مێرگەسۆر: لە ناوچەی گەشتیاریی (بێرسیاڤ)، ئافرەتانی ڕێکخراوەکە ئاگانامەیان بۆ پاراستنی سروشت بڵاوکردەوە.

ئامانج لەم ھەڵمەتە گشتگیرە، ھاندانی ھاووڵاتیانە بۆ پارێزگاریکردن لە سروشتی جوانی کوردستان و بڵاوکردنەوەی کلتووری جێنەھێشتنی پاشماوەکانە لە شوێنە گشتی و گەشتیارییەکاندا.




دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی بۆ KDP.info: هەرێمی کوردستان لە دەرمانی قاچاخ و بێ کوالێتی پاککراوەتەوە

MONDAY, 04 MAY 2026 12:05:07

هەولێر-KDP.info- دکتۆر سامان بەرزنجی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ئەم کابینەیەدا ٣١ نەخۆشخانە و ٢١ سەنتەری پسپۆڕی نوێ دروست کراون، هەروەها جەخت دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان لە دەرمانی قاچاخ پاک کراوەتەوە و متمانەی هاووڵاتییان بۆ کەرتی تەندروستی گەڕاوەتەوە.

 
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە کەرکووک و دەوروبەری هەڵمەتێکی ژینگەیی ئەنجامدا

MONDAY, 04 MAY 2026 12:05:52

کەرکووک-KDP.info- ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە کەرکووک و دەوروبەری، زنجیرە چالاکییەکیان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی و پاراستنی سروشتی ناوچەکە بەڕێوەبرد.

 
پارتی حزبی كردارە نەك وتار

MONDAY, 04 MAY 2026 11:05:31

عارف ڕوشدی

 
دکتۆر ئاگرین بۆ KDP.info: بودجەی ڕێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە زیاد کرا

MONDAY, 04 MAY 2026 10:05:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوایین پێشهاتەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە ڕادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات کە بە بڕیارێکی تایبەتی سەرۆکی حکوومەت، بودجەیەکی زیادە بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە.

 
ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکى دوو ڕۆژه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت

MONDAY, 04 MAY 2026 10:05:12

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکى دوو ڕۆژه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact