Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 3 MAY 2026 13:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بۆ KDP.info: لە ١٠ی مانگەوە گەشتەكانی نێوان هەولێر و دەوحە دەستپێدەکەنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی گەشتەکان، بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دەوحە دەستپێبکەنەوە و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ ئاساییکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دەوحەی پایتەختی قەتەر."

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی ١٠ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و گەشتەکان بە شێوەیەکی ئاسایی و بەپێی خشتەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام دەدرێن."

لە کۆتاییدا، ئەحمەد هۆشیار جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ گەشتیاران و بازرگانان دەبێت و نیشانەی گەڕانەوەی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێرە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

 

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

SUNDAY, 03 MAY 2026 13:05:55

دوسلدۆرف-KDP.info- ​لە شاری دوسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییەکانی دیاسپۆرا، کۆنفرانسی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

 
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەڵمەتێکی مەیدانی بۆ پاککردنەوەی ژینگە لە سلێمانی ئەنجامدا

SUNDAY, 03 MAY 2026 12:05:12

سلێمانی-KDP.info- ناوەندی سلێمانیی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستی و ژینگەیی، هەڵمەتێکی بەرفراوانی نیشتمانیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبرد.

 
بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP.info: کەشێکی ئاراممان بۆ هاووڵاتیان لە ژینگەیەکی جواندا ڕەخساندووە

SUNDAY, 03 MAY 2026 11:05:25

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمانی ڕێزدار سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، سەرجەم تیمەکانمان بە بەردەوامی و بە تایبەتیش لە ڕۆژانی پشوودا لە ئەرکی فەرمیداین لە شوێنە گەشتیارییەکان لە پێناو دابینکردنی سەقامگیری و پاراستنی سەر و سامانی هاونیشتمانیان و مەیسەرکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ژینگەی گشتی، کە لە پێشینەی چالاکییەکانمانە.

 
یەکێتیی ئافرەتان هەڵمەتێکی بەرفراوانی ژینگەیی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدا

SUNDAY, 03 MAY 2026 11:05:31

دهۆک-KDP.info- لەژێر دروشمی (بەهارێکی گەش و ژینگەیەکی ئاوەدان)، ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ پاککردنەوە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەنجامدا.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک دەکات

SATURDAY, 02 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دھۆک دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact