هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە گەرمی و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر دەکەم بۆ سەرکەوتنی بۆ خولی سوپەری تورکیا".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، ٠٢-٠٤-٢٠٢٦ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر کرد و گوتی، "ئەم سەرکەوتنە لە ھەموو پشتیوانان و ھەوادارانی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە، "ئێمە بەم سەرکەوتنەی ئامەدسپۆر زۆر دڵخۆش بووین، ھیوادارین ھەمیشە سەرکەوتوو بێت و باشترین نوێنەرایەتیی ئامەد بکات".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا بۆ یانەی ئامەدسپۆر دەڵێت، "ھەر بژین، ھەر ھەبن".