ھەولێر-KDP. info- ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/5/2 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد کە بە یاوەریی شاندێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هه‌رێمى كوردستانى کردووە.
لە کۆبوونەوەیه‌کدا، باسیان له چەندین دۆسیەی جیاواز كرد، بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق. له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتێک کە خزمەت بە ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق بكات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بێت.
هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێکخستنی پەیوەندییەکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان لە چوارچێوەی بنەما دەستوورى و یاسا کارپێکراوەکاندا، تاوتوێ کرا.