Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 3 MAY 2026 02:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP info-  ڕۆژی شەممە، 2ی ئایاری 2026، لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی ئەلزەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستیی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەت كرا بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن، هەروەها پابەندبوون بەماوە دەستوورییەكانەوە.

هەر لە كۆبوونەوەکەدا، سەرۆك بارزانی باسی لە دوایین پێشهاتەكان كرد و جەختی لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە لە چوارچێوەی دەستوودا.

سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە جێبەجێكردن و پابەندبوون بەدەستوور چارەسەری سەرەكییە و داواشی كرد لەپێناو سەقامگیریی وڵاتدا هەموو لایەك پابەندی دەستوور بن.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەکەدا بەڕێز عەلی ئەلزەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، جەختی لە پێویستیی تێپەڕاندنی بابەتە نەرێنییەكانی ڕابردوو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە، هاوکات لەگەڵ شاندی یاوەری داوایان كرد كە كوتلەی پەرلەمانی و حكوومیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشدارییەكی چالاكانە لە پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵ بگەڕێنەوە بەغدا.
 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک دەکات

SATURDAY, 02 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دھۆک دەکات.

 

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر دەکات

SATURDAY, 02 MAY 2026 20:05:00

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە گەرمی و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر دەکەم بۆ سەرکەوتنی بۆ خولی سوپەری تورکیا".

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ئه‌لزه‌یدى، پرۆسه‌ى سیاسی تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 02 MAY 2026 19:05:43

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/5/2 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد کە بە یاوەریی شاندێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هه‌رێمى كوردستانى کردووە.

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدراڵ کۆبووەوە

SATURDAY, 02 MAY 2026 16:05:23

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/2 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی حکومەتی فیدراڵ و شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی کرد.

 
پارێزگاری هەولێر ڕێزی لە ماندووبوونی (١٠٠) کرێکاری شارەوانی گرت

SATURDAY, 02 MAY 2026 13:05:39

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، لە مەراسیمێکی شایستەدا ڕێز لە ئەرک و ماندووبوونی ١٠٠ کرێکاری سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر گیرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact