ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (حەمدییە محەممەد حامید) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی بەڕێز (لیوا ھەورامان عوسمان) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ بەڕێز (لیوا ھەورامان عوسمان)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (حەمدییە محەممەد حامید)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بە ھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی ئایاری ۲۰۲٦