Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 2 MAY 2026 13:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان كرد.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا هەروەها رایگەیاند، پابەندبوونی حكوومەت بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم.

ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و ئومێدەوارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و دوور بن لە هەموو جۆرە ستەملێکردن و چەوساندنەوەیەک.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2026/5/1




دوایین هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر ڕێزی لە ماندووبوونی (١٠٠) کرێکاری شارەوانی گرت

SATURDAY, 02 MAY 2026 13:05:39

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، لە مەراسیمێکی شایستەدا ڕێز لە ئەرک و ماندووبوونی ١٠٠ کرێکاری سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر گیرا.

 
ماڵپەڕی KDP.info هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی سلێمانی دەخاتەڕوو

SATURDAY, 02 MAY 2026 12:05:05

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی ستراتیژیی هێڵی سێیەمی ئاوی دوکان بۆ سلێمانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بە تەواوبوونی، کێشەی ئاوی سلێمانی بۆ ٣٠ ساڵی داهاتوو بنبڕ دەکات.

 
مەسروور بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی کرد

SATURDAY, 02 MAY 2026 11:05:46

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 02ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد. 

 
شاندی پارتی لە کڕواتیا دیداری لەگەڵ سەرکردایەتیی IDU و سەرۆکوەزیرانی کڕواتیا ئەنجامدا

FRIDAY, 01 MAY 2026 22:05:00

کڕواتیا-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتا ڕۆژی کۆڕبەندی جیھانیی (IDU) لە کڕواتیا، زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکراسی و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور کرایەوە.

 

نوێنەری حکوومەت لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ڕاوێژکاری ماکرۆن کۆبووەوە

FRIDAY, 01 MAY 2026 21:05:00

پاریس-KDP.info- دکتۆر عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک ماکرۆن کۆبووەوە و پێکەوە ڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و پاریسیان تاوتوێ کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact