Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 APR 2026 13:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"زیانلێكه‌وتووانی ھەرێم لە جەنگ قەرەبوو دەکرێنەوە"
| KDP.info


سۆران-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت "به‌پێی ده‌ستوور بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جه‌نگی نێوان (ئێران ئه‌مریكا) هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌."

كه‌ریم كاوه‌ كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دیاره‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌كاتی جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كراونه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیانی گیانی و ماددی به‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، حه‌وت شه‌هید و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار هه‌یه‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدانی سۆران ده‌شڵێت "دیاره‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی نه‌گه‌یشتووەته‌ ده‌ست ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌ر كاتێك داوا بکەن ئاماری قوربانیانی جه‌نگه‌كه‌ له‌ هه‌رێم ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌."
كه‌ریم كاوه‌ كه‌ریم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "به‌پێی بڕیاره‌كه‌ بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته‌ قوربانی سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ ڕێكاری خۆی ده‌گرێته‌به‌ر، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئامادەین، چونكه‌ جه‌نگه‌كه‌ ده‌ره‌كی بووه‌ و مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانە قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌."
به‌پێی دواین ئاماری فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 28 ی شوبات تا 20 ی نیسان  809 هێرش كراونه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌م‌ هۆیه‌وه‌  20 هاووڵاتی شه‌هید بوونه‌ و 123ی دیكه‌ش بریندار بوونه‌."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزیر لە ڕێگەیKDP.infoوە باسی سەرکەوتنی سیستمە نوێیەکەی قەرز دەکات

THURSDAY, 30 APRIL 2026 13:04:58

هەولێر-KDP.info- وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی گەشانەوە بە ڕێکارێکی زۆر ورد و بێ واستەن جێبەجێ دەکرێت، ئاشکراشی کرد کە لە ٢٥ پڕۆژەی قۆناغی یەکەم، ٢٤ پڕۆژەیان بەڕێژەی ١٠٠٪ سەرکەوتوو بوون.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 30 APRIL 2026 11:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٤/٣٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.

ماستەرپلانی گەشتیاریی بێخاڵ، ھەنگاوێکی ستراتیژی بۆ گۆڕینی سۆران بۆ پایتەختی گەشتوگوزار

THURSDAY, 30 APRIL 2026 11:04:00

سۆران-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار، ماستەرپلانی گەشتیاریی بێخاڵ کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەکە ھەلی کاری فراوان دەڕەخسێنێت و ئامانج لێی گۆڕینی سۆرانە بۆ پایتەختێکی گەشتیاریی گرنگ لە ناوچەکەدا.

 
پارتی بەشداری لە کۆڕبەندی جیھانیی (IDU) لە کڕواتیا دەکات

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 22:04:27

کڕواتیا-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بەشداریی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی یەکێتیی دیموکراسی نێودەوڵەتی (IDU) لە شاری زاگرب دەکات، کە تێیدا بڕیارە لەگەڵ سەرکردە و دیپلۆماتکارانی جیھان گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکان و ئایندەی دیموکراسی ئەنجام بدات.

 
سۆران.. ١٧ یاریگای مۆدێرن وەک دیاریی سەرۆک بارزانی پێشکەش بە وەرزشوانان کران

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 21:04:13

سۆران-KDP.info- لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ پشتگیریکردنی گەنجان، بە بڕیاری مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و بنیاتنانی ١٧ یاریگای وەرزشی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە سەرکەوتوویی تەواو کرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact