هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ئه‌ندازیاران ده‌ڵێ"سبه‌ی كۆنفرانسی ئه‌ندازیاران له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و ئاماده‌كاری تەواو بۆ كۆنفرانس و كۆنگره‌ی ئه‌ندازیاران كراوه."
ئه‌ندازیار فلیپ پترس ڕه‌شو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ئه‌ندازیاران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "ئاماده‌كاریه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌م كۆنگره‌ی ئه‌ندازیاران سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامه، دوێنێ ئه‌ندازیارانی دهۆك و زاخۆ نوێنه‌ری خۆیان بۆ كۆنگره و سه‌ندیكا دیاری كرد، بڕیاره سبه‌ی كۆنفرانسی ئه‌ندازیارانی هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت كه زیاتر له هه‌شت هه‌زار ئه‌ندازیار مافی ده‌نگدانیان هەیە."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ئه‌ندازیاران گوتیشی "ئه‌وه‌ی له دهۆك ئه‌نجامدرا كارێكی بێ وێنه‌بوو، چونكه پرۆسه‌یه‌كی زۆر نموونه‌یی ئه‌نجامدرا و ئه‌ندازیاران به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌مییانه توانیویانە نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن."
ئه‌ندازیار فلیپ پترس ڕه‌شو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ئه‌ندازیاران ده‌بێته هۆی نوێبوونه‌وه‌ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران، ڕۆژانی داهاتووش به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی ئاماده‌كراوه به‌رده‌وام ده‌بین تا ده‌گه‌ینه ڕۆژی كۆنگره‌ی ئه‌ندازیاران، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی وه‌ك كۆمسیۆن و دادوه‌ریش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شدارن."
قائید میرۆ