Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 29 APR 2026 13:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەزیر ئەسعەد بۆ KDP: ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر هەڵکشاوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و لە هەندێک ناوچەی وەک پیرمام و شەقڵاوە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢ مەتر.

نەزیر ئەسعەد، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی لە پارێزگای هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''ئەمساڵ ڕێژەیەکی بەرچاو باران لە هەرێمی کوردستان باریوە و تەنها لە سنووری هەولێر گەیشتووەتە ٦٠٠ ملم، ئەمەش وای کردووە کانی و سەرچاوەکانی ئاو ببوژێنەوە.

بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی ئاماژەی بە ئاماری حەوزەکانی ئاو کرد و گوتی، ''ئێمە ٢٥ ساڵە چاودێریی وردی ئاستی ئاو دەکەین، ئەمساڵ بەهۆی سروشتی ناوچەکەوە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە حەوزی پیرمام-شەقڵاوە ١٢ مەتر و نیو زیادی کردووە. هەروەها لە حەوزی چیای هەریر زیاتر لە دوو مەتر و لە ناو شاری هەولێریش زیاتر لە مەترێک و نیو بەرز بووەتەوە.

نەزیر ئەسعەد ڕوونی کردەوە، ساڵی ڕابردوو یەکێک بوو لە ساڵە هەرە کەمبارانەکان لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردوودا، بەڵام بارانی ئەمساڵ بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لەو کانی و سەرچاوانەی چەندین ساڵ بوو وشک ببوون، دووبارە ببوژێنەوە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئیمارات

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 13:04:46

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/4/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی به‌ره‌و ئه‌بووزه‌بیى پایته‌ختى ئیمارات به‌ڕێده‌كه‌وێت.

 
سەرۆکی حکوومەت کۆسپەکان لادەبات و دەرگای نوێ دەکاتەوە

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 12:04:48

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەران بۆ تێپەڕاندنی ئەو سستییە بوو کە بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە دروست ببوو، جەختیش دەکاتەوە کە فۆکسی سەرەکی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازییە.

 
پەیامی پیرۆزباییی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی ئەلتەئاخی

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 12:04:33

​هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی 59ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی ئەلتەئاخی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژنامەی "ئەلتەئاخی" مینبەرێکی دیار بووە بۆ گوزارشتکردن لە ڕەوایەتیی دۆزی گەلی کوردستان.

 
هێمن هەورامی و کونسوڵی میسر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و قاهیرەیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 28 APRIL 2026 22:04:25

​هەولێر-KDP.info- پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کۆماری میسری عەرەبی و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە، تەوەرەی سەرەکی دیداری نێوان بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی و کونسوڵی گشتیی میسر بوون.

 
مەکتەبی کۆمەڵایەتی و بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی کۆبوونەوە

TUESDAY, 28 APRIL 2026 20:04:55

ھەولێر-KDP.info- لە دیدارێکی نێوان بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی، جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی مەکتەبی کۆمەڵایەتی کرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و برەودان بە تەبایی کۆمەڵایەتی وەک پشتیوانێکی کاریگەر بۆ سەروەری یاسا لە ھەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact