Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 29 APR 2026 13:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێمن هەورامی و کونسوڵی میسر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و قاهیرەیان تاوتوێ کرد
| KDP.info


​هەولێر-KDP.info- پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کۆماری میسری عەرەبی و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە، تەوەرەی سەرەکی دیداری نێوان بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی و کونسوڵی گشتیی میسر بوون.

​ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٦، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە مەحموود فاروق عامر، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.

​لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان گەلی میسر و گەلی کوردستان کرایەوە و ئارەزووی هەردوولا بۆ فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕدرا و بیروڕا لەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. لەم چوارچێوەیەدا، د. هێمن هەورامی ڕوانگە و ستراتیژی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پرسە سیاسییەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تەحەددییەکانی ئێستای عێراق و ناوچەکە بۆ کونسوڵی میسر ڕوون کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ ئەو دۆخانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئیمارات

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 13:04:46

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/4/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی به‌ره‌و ئه‌بووزه‌بیى پایته‌ختى ئیمارات به‌ڕێده‌كه‌وێت.

 
نەزیر ئەسعەد بۆ KDP: ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر هەڵکشاوە

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 12:04:45

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و لە هەندێک ناوچەی وەک پیرمام و شەقڵاوە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢ مەتر.

 
سەرۆکی حکوومەت کۆسپەکان لادەبات و دەرگای نوێ دەکاتەوە

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 12:04:48

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەران بۆ تێپەڕاندنی ئەو سستییە بوو کە بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە دروست ببوو، جەختیش دەکاتەوە کە فۆکسی سەرەکی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازییە.

 
پەیامی پیرۆزباییی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی ئەلتەئاخی

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 12:04:33

​هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی 59ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی ئەلتەئاخی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژنامەی "ئەلتەئاخی" مینبەرێکی دیار بووە بۆ گوزارشتکردن لە ڕەوایەتیی دۆزی گەلی کوردستان.

 
مەکتەبی کۆمەڵایەتی و بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی کۆبوونەوە

TUESDAY, 28 APRIL 2026 20:04:55

ھەولێر-KDP.info- لە دیدارێکی نێوان بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی، جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی مەکتەبی کۆمەڵایەتی کرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و برەودان بە تەبایی کۆمەڵایەتی وەک پشتیوانێکی کاریگەر بۆ سەروەری یاسا لە ھەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact