دهۆك -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری شوێنه‌واری دهۆك ده‌ڵێت "تیمه بیانییه‌كان به‌رده‌وامن له كاركردن له شوێنه‌واره‌كانی دهۆك كه 2 هه‌زار و 815 شوێنی شوێنه‌واریی هه‌یه و كار له 65 پڕۆژه كراوه، ئەو دەنگۆیەش، گوایە به‌هۆی شوێنی شوێنه‌واریی گوندێك له سنووری قه‌زای شێخانی سه‌ر به ناحیه‌ی كه‌له‌كچی خراپ ده‌كرێت ڕاست نیه."
د.بێكه‌س بریفكانی، به‌ڕێوەبه‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پوووری دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له سنووری قه‌زای شێخان له ناحیه‌ی كه‌له‌كچی گوندێك هه‌یه به‌ناوی (تل جۆمل) چه‌ند ماڵێك زیاده‌ڕۆییان بۆ سه‌ر شوێنه‌واره‌كان كردووه، ئێستا له دادگایه و دادگا ڕێكاری خۆی ده‌گرێته به‌ر، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت گوندێك خراپ ده‌كرێت ڕاست نیه و ته‌نیا سێ ماڵ ئه‌و كاره‌یان كردووه، پێشتریش ئاگادار كراونه‌ته‌وه، بۆیه کە دەڵێن گوندێك خراپ ده‌كرێت ڕاست نییە، به‌ڵام له‌و گونده گردێكی شوێنه‌واریی كۆن هه‌یه، داوامان كردووه زیاده‌ڕۆیی نه‌كرێت کە ئەوان کردوویانە، بۆیه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵكردن نیه و ڕێگه به‌و كاره نادرێت، چۆنکە ئه‌وه فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ڕێگه نادرێت زیاده‌رۆیی بۆ سه‌ر شوێنه‌واره‌كان بكرێت."
د.بێكه‌س بریفكانی گوتیشی "ئێستا له پارێزگای دهۆك زۆر تیمی بیانی له دهۆك كار ده‌كه‌ن، هه‌ر هه‌ندێك له بوارێكی شوێنه‌واریی كار ده‌كه‌ن کە زۆربەیان بیانین، لە دهۆک 2 هەزار و 815 شوێنی شوێنەواری هەیە، له‌و ساڵانه كار له 65 پڕۆژه‌ی شوێنه‌واریی كراوه."
بڵند ئیبراهیم