Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 29 APR 2026 13:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سێیەمین فیستیڤاڵی کەلتووری و پەروەردەیی بەڕێوەچوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سێیەمین فیستیڤاڵی کەلتووری و پەروەردەیی لە ھەولێر بەڕێوەچوو کە چەندین چالاکیی جۆراوجۆری زانستی و فەرهەنگی لەخۆگرتبوو، وەك نمایشکردنی پڕۆژە زانستییەکانی قوتابیان و خستنەڕووی کارە دەستییەکان، جلوبەرگی کوردی و نمایشە فۆلکلۆرییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە لە نێوان مامۆستایان و قوتابیاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە 2026.4.28، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و مامۆستایان و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان، سێیەمین فیستیڤاڵی (کەلتووری، پەروەردەیی و نوێبوونەوە ) لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فیستیڤاڵەکەدا، پارێزگاری هەولێر بەشە جیاوازەکانی بەسەرکردەوە، کە چەندین چالاکیی جۆراوجۆری زانستی و فەرهەنگی لەخۆگرتبوو، وەك نمایشکردنی پڕۆژە زانستییەکانی قوتابیان و خستنەڕووی کارە دەستییەکان، جلوبەرگی کوردی و نمایشە فۆلکلۆرییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە لە نێوان مامۆستایان و قوتابیاندا.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە، تیشكی خستەسەر ئەوەی زانکۆ تەنها شوێنی خوێندن نییە، بەڵکو مەڵبەندی پێگەیاندنی نەوەیەکە کە شانازی بە کەلتووری خۆیەوە دەکات و هاوتەریب لەگەڵ زانستی سەردەم هەنگاو دەنێت و پشتگیریکردنی ئەم جۆرە چالاکییانە لە کارە لە پێشینەکانی پارێزگای هەولێر هەژمارکرد بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن.

هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست و جەختی لە بەردەوامیی ئەم جۆرە کارە ئەکادیمی و فەرهەنگییانە کردەوە کە دەبنە پردێک لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵگەدا.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئیمارات

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 13:04:46

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/4/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی به‌ره‌و ئه‌بووزه‌بیى پایته‌ختى ئیمارات به‌ڕێده‌كه‌وێت.

 
نەزیر ئەسعەد بۆ KDP: ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر هەڵکشاوە

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 12:04:45

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و لە هەندێک ناوچەی وەک پیرمام و شەقڵاوە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢ مەتر.

 
سەرۆکی حکوومەت کۆسپەکان لادەبات و دەرگای نوێ دەکاتەوە

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 12:04:48

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەران بۆ تێپەڕاندنی ئەو سستییە بوو کە بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە دروست ببوو، جەختیش دەکاتەوە کە فۆکسی سەرەکی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازییە.

 
پەیامی پیرۆزباییی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی ئەلتەئاخی

WEDNESDAY, 29 APRIL 2026 12:04:33

​هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی 59ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی ئەلتەئاخی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژنامەی "ئەلتەئاخی" مینبەرێکی دیار بووە بۆ گوزارشتکردن لە ڕەوایەتیی دۆزی گەلی کوردستان.

 
هێمن هەورامی و کونسوڵی میسر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و قاهیرەیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 28 APRIL 2026 22:04:25

​هەولێر-KDP.info- پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کۆماری میسری عەرەبی و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە، تەوەرەی سەرەکی دیداری نێوان بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی و کونسوڵی گشتیی میسر بوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact