ھەولێر-KDP. info- بە ئامادەبوونی وەزیرانی وەزارەتەکانی شارهوانی و گهشتوگوزار و ڕۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، پەروەردە، نوێنەری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كۆبوونهوهیهك بهڕێوهچوو و پڕۆژهی هاوڕێی ژینگه ڕاگەیەندرا.
ئهمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2026 بە ئامادەبوونی وەزیرانی وەزارەتەکانی شارهوانی و گهشتوگوزار و ڕۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، پەروەردە، نوێنەری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كۆبوونهوهیهك بهڕێوهچوو و پڕۆژهی هاوڕێی ژینگه ڕاگەیەندرا كه تایبەتە به نەخشەڕێگەی ستراتیژی بۆ ژینگەپارێزی لە ناوەندەکانی خوێندن.
له كۆبوونهوهكهدا ساسان عهونی، وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و نوێنەری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەشداریان لە ڕاگەیاندنی پڕۆژەکەدا کرد.
ههر لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتەکانی ئامانجە ستراتیژییەکانی پڕۆژەی هاوڕێی ژینگە، میکانیزم و قۆناغەکانی جێبەجێکردن و پلانی جێبەجێکردنی ساڵانە و هاوبەشی کۆمەڵایەتی و ڕۆڵی خێزان خرانەڕوو.