Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 28 APR 2026 14:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پڕۆژەیەکی نوێ بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-   تاقیکاری ئاوی بارانی سەربان، کە پڕۆژەیەكە ئاوی بارانی سەربانی باڵەخانەكان پاراوی ژێر زەوی دەکات و یەکێکە لە باشترین ڕێگەکان بۆ دەوڵەمەندکردنەوەی ئاوی ژێرزەوی، لەلایەن پارێزگاری ھەولێر بەسەرکرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.4.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر ئاوی ژێرزەوی و سوودوەرگرتن لە سەرچاوە سروشتییەکان، بەیاوەری  ڕێبوار كاكەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و نەزیر ئەسعەد، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی هەولێر و ئەندازیار و بەرێوەبەری هۆبە و بەشەكانی، لە نێو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێر، پرۆژەی تاقیکاری ئاوی بارانی سەربان، کە پڕۆژەیەكە ئاوی بارانی سەربانی باڵەخانەكان پاراوی ژێر زەوی دەکات و یەکێکە لە باشترین ڕێگەکان بۆ دەوڵەمەندکردنەوەی ئاوی ژێرزەوی بەسەركردەوە.

ئەم پڕۆژەیەش یەکێکە لە هەنگاوە ستراتیژییەکانی پارێزگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و  لە ڕێگەی لێدانی بیرێکی تایبەت و چاڵێکی قووڵ، کە بە بەردی درشت و چەو پڕ كراتەوە بۆئەوەی ئاوەکە بە هێواشی بپاڵێورێت بۆ ناو چینەکانی خاک و دواتر بە سیستمێکی تایبەتەوە دەیپاڵێوت و دووبارە ڕەوانەی ناو حەوز و بیرە تایبەتەکانی پاراوی ژێر زەوی دەکاتەوە، بەمەش ڕێگری لە بەفیڕۆچوونی ئاوی باران دەگیرێت و دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنەوەی کۆگاکانی ئاوی ژێر زەوی.

دوای  بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر، ئەندازیاران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكە، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم پڕۆژانە بەشێکن لە دیدگای حکومەت بۆ پاراستنی سامانی ئاو و خاک لە سنووری پارێزگای هەولێر و، جەختیشی لەوە کردەوە پێویستە ئەو مۆدێلە سەرکەوتووە لە باڵەخانەکانی تریشدا جێبەجێ بکرێت تاوەکو پارێزگاری لە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بکرێت بۆ نەوەکانی داهاتوو.




دوایین هەواڵەکان

بەرپرسی لقی یەک بۆ KDP: هەموو تواناکانمان بۆ پاراستنی سیمای جوانی کوردستان دەخەینەگەڕ

TUESDAY, 28 APRIL 2026 12:04:47

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دهۆک دەڵێ، هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ سەرخستنی پرۆسەی پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جەختیش لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی دەکاتەوە.

 
عەلی حوسێن لە سێوسێنان: خزمەتکردنی ئەم ناوچە تێکۆشەرە بە ئەرکی خۆمان دەزانین

TUESDAY, 28 APRIL 2026 11:04:24

سێوسێنان-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین) ڕایدەگەیەنێت، نەیاران خەیاڵیان خاوە، چۆن لە ڕابردوو بە کیمیاباران نەیانتوانی بمانوەستێنن، ئێستاش بە درۆن و فشاری ئابووری ناتوانن ئیرادەی گەلی کوردستان بشکێنن.

 
بەرپرسی لقی پێنج: هەماهەنگی بۆ خزمەتی کوردە فەیلییەکان بەهێزتر دەکەین

TUESDAY, 28 APRIL 2026 10:04:22

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی ڕێکخراوی پشتکۆی کوردە فەیلییەکانی کرد و جەختی لە پاڵپشتیی بەردەوامی پارتی بۆ ماف و پێگەی کوردە فەیلییەکان کردەوە.

 
پشتیوان سادق ڕۆڵی پزیشکانی شێرپەنجە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەرزدەنرخێنێت

TUESDAY, 28 APRIL 2026 10:04:40

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، پێشوازی لە پزیشکانی پسپۆڕی شێرپەنجە دەکات و جەخت لە پاڵپشتیی بەردەوامی پارتی بۆ پزیشکان و خێزانی تووشبووان دەکاتەوە.

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

TUESDAY, 28 APRIL 2026 09:04:48

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ. مەسروور بارزانی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرکەوتنی کابینەی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact