ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.
دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دەلال.
دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال وەک کەناڵێکی نێوخۆیی ھەرێمی کوردستان لە شاری زاخۆ ھەنگاو و دەستکەوتێکی دیکەی پارتیمان بوو لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن بۆ خزمەتگەیاندن و برەودان بە کایە ڕۆشنبیریی و کولتوورییەکان لەو دەڤەرەدا.
تەلەفزیۆنی دەلال شانبەشانی کەناڵەکانی تر و لە ڕێگەی بەرنامەکانی توانیویەتی ببێت بە دەنگ و ڕەنگی بینەرانی و ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێت لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە گرنگە دابێت.
بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە و بینەرانی ھێژا دەکەین، ھیوادارین ھەر بەردەوام و بەرەو پێشبچن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان