به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "پارتی ئه‌ندامانی خۆی بۆ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری كردووە. دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگرانی لیژنه‌كان به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت."
شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "فراكسیۆنی پارتی ئه‌ندامانی خۆی به‌سه‌ر لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دابه‌شكردووه و به‌پێی پسپۆری و شاره‌زایی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له لیژنه‌كانی دارایی، ده‌ستپاكی، ئاسایش و به‌رگری دوو ئه‌ندامی هه‌یه، لیژنه‌ی دیكه هه‌ن پارتی یه‌ك ئه‌ندامی تێدا هه‌یه، په‌رله‌مانتاری پارتی بەگوێرەی شارەزایی بۆ لیژنه‌كان دیاری كراون."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت "له‌م خولەی په‌رله‌مانی عێراق كورد سه‌رۆكایه‌تی چوار لیژنه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، دوو لیژنه به‌ر پارتی ده‌كه‌ون، به‌ڵام سروشتی دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان وایه ده‌كه‌وێته دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت، چونكه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك وه‌زاره‌تێكی به‌ركه‌وێ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له په‌رله‌مان پێ نادرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر چاودێری بكات."
شێروان دووبه‌ردانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كان به هه‌ڵبژاردن له نێو لیژنه دیاری ده‌كرێن، به‌ڵام بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ی به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت ئه‌وه سه‌ركردایه‌تی بڕیار ده‌دات كام په‌رله‌مانتاری پارتی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه وه‌ربگرێت، ئێمه‌ش پابه‌ندی بڕیاری حزبی خۆمانین."
قائید میرۆ