Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 03:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP: جووڵەی بازاڕ ئاساییە و ڕێگری لە قۆرخکاری دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە ھاووڵاتییان کە سەرباری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، پرۆسەی ھاوردەکردنی کاڵا و پێداویستییەکان بەردەوامە و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو بازرگانانە دەگیرێتەبەر کە نرخی کەلوپەل بەبێ پاساو بەرز دەکەنەوە.

سەروەر ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، کە جووڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و ھەموو جۆرە کاڵایەک لە بازاڕەکاندا بەردەستە. ئاماژەی بەوەش کرد کە لیژنەکانی چاودێری بەردەوام لە بەدواداچووندان بۆ ڕێگریگرتن لە ھەر ھەوڵێکی قۆرخکاری، و جەختی کردەوە کە چەندین شوێن بەھۆی گرانفرۆشییەوە سزای یاسایی دراون.

سەبارەت بە گرانبوونی بەشێک لە کەلوپەلەکان، بریکاری وەزارەت ڕوونی کردەوە کە ئەو گۆڕانکارییە زیاتر پەیوەندی بە ناجێگیریی نرخی دۆلار و کێشەی وەرگرتنی دراوی بیانی بە نرخی فەرمی لەلایەن بازرگانانەوە ھەیە، نەک کەمیی کاڵا. ھەر بۆیە، لیژنەکان وردبینی لە مانیفێستی کاڵاکاندا دەکەن تا دڵنیابنەوە کە بەرزکردنەوەی نرخەکان بەبێ ھۆکار و بۆ مەبەستی قۆرخکاری بەکارنەھێنراوە.

 

قائید میرۆ
 



دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact