هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند، "زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی ئەو پێشمەرگەیە، سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات و دەڵێت "تاوانێکی قێزەوەنە".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.
بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.
بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان