هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، كۆتا وه‌جبه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی كه 2هه‌زار و 300 ناو بوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆمان گه‌ڕایه‌وه.
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوەبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 500هه‌زار مووچەخۆری هەمیشەیی له وه‌رگرتنی زه‌وی سودمه‌ند ده‌بن، دواین وه‌جبه‌مان پێش چه‌ند ڕۆژێك بۆ گه‌ڕایه‌وه كه ژماره‌یان 2هه‌زار و 300 ناوه، بە خانه‌نشین و فه‌رمانبه‌ری گشتییەوە، ئه‌مڕۆش بۆ شاره‌وانییه‌كان ڕەوانه ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ویان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت، پرۆسه‌ی وردبینیكردن له هه‌میشه‌ییه‌كان ته‌واوبووه ته‌نیا تاك تاك ماوه."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود گوتیشی "ئێستا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له شاره‌وانییه‌كانی هەولێر كردووه په‌له‌بكه‌ن له دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، له دهۆكیش ده‌ستی پێكردووه و شاره‌وانییه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه، بۆیه دوای ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی وردبینی و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆسه‌ی دابه‌شكردن خێرا ده‌كرێت."
ده‌شلێت "بۆ گرێبه‌سته‌كانیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین زانیاریمان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به وردبینی ناوی گرێبه‌سته‌كانیش بكه‌ین و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت و ڕه‌زامه‌ندی بدرێت و بۆ شاره‌وانییه‌كان ڕه‌وانه بكرێت بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ریاندا کە به‌هه‌مان میكانیزمی فەرمانبەرە هه‌میشه‌یه‌كان ده‌بێت."
بڵند ئیبراهیم